نەورۆز ئەحمەد، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەزری ڕاگەیاند، هەفتەی ڕابردو لەکۆبونەوەکانیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا لە دیمەشق
بەڕوونی ئاماژە بەوە کراوە کە لە وەزارەتی بەرگریدا ژنان بوونیان نییە، بەلایەنی کەمەوە لە دۆخی ئێستادا ئیمکانی ئەوە نییە کە ژن لە وەزارەتی بەرگرییدا جێبگرێت، بەڵام لە داهاتوودا ڕەنگە گۆڕانکاری ڕوو بدات، چونکە سووریا بە قۆناغی گۆڕانکاری و وەرچەرخاندا تێپەڕ دەبێت.
وتیشی، دەمانەوێت یەپەژە لەناو وەزارەتی ناوخۆدا شوێنی خۆیان بگرن كە زیاتر لە 1500 شەڕڤان پێکدێن، چونکە ئەوانە یەکینەی ئۆپەراسیۆنین، یەپەژە خاوەن هێزو ئەزموونە؛ ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لەناو شەڕدا بەدەستهێناوە.