هەرێمی كوردستان بەدوور نەبوە لەئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ 10 فڕۆكەی بێفرۆكەوان لە ئاسمانی پارێزگای هەولێر خراونەتەخوارەوە .
هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای هەولێر بڵاویانكردووەتەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دووی ئەیلوولی 2026، لە سەعات یەك و 13 دەقە تا سێ و 31 دەقیقە ، هێزەكانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژكراویان لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێكشكاندووە و خستۆتە خوارەوە، بەپێی بڵاوكراوەكە،خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانییان لێ نەكەوتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە سوپای پاسداران رایگەیاندووە، لەوەڵاملی هێرشەكانی شەوی رابردووی ئەمریكا بۆ سەر ناوچەیەك لە ئێران،بە مووشەك و درۆن بنكەكانی ئەمریكایان لە هەولێر و كوەیت و بەحرەین و ئوردن كردووەتە ئامانج.