بەڕێزان/ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کەرکوک
لەیادی (15)هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كەرکوک و دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم.
دەزگای میدیایی کەرکوک کە دیارییەکی بەنرخی رەوانشاد سەرۆک مام جەلالە بۆ کەرکوکییەکان، لە پازدە ساڵی رابردوودا، پیشەییانەو بوێرانە پەیامی میدیایی خۆی بەجێگەیاندووەو رەچاوی تایبەتمەندیی فرە کەلتووریی وفرە پێکهاتەیی پارێزگاکەی کردووەو بەشێوەیەکی سەنگین کاری لەسەر پتەوکردنی بنەماکانی برایەتی و ژیانی هاوبەشی نێوان تەواوی پێکهاتەکان کردووە، جگە لەوەش هەوڵیداوە گرفتەکانی دانیشتوانی خۆڕاگری کەرکوک بخاتەڕوو و لەڕێی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە. بێ گومان هەموو ئەوانەش بەشێکن لە ئامانجەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو پارێزگایەدا.
بەهیواین ساڵی نوێی تەمەنی دامەزراوەکەتان، ساڵی پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی زیاتری کارەکان بێت و بتوانن خزمەتی باشتر پێشکەش بە دانیشتوانی ئازیزی کەرکوک بکەن. لەو رووەشەوە پشتیوانتان دەبین.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەکەتان بەرزو پیرۆز بێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان