چوار بەرێوەبەری كۆگا بەتۆمەتی گەندەڵی لە دیوانیە دەستگیركران

عیراق 04:13 PM - 2026/08/31

 دەستەی دەستپاكی عیراق دەستگیركردنی چوار بەرێوەبەری كۆگاكانی لە یەكێك لە كارگەكانی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی لە پارێزگای دیوانیە راگەیاند،كە تۆمەتبارن بە دیارنەمانی  تۆنێك مس.

دستەی دەستپاكی لە بەیاننامەیەكدا وردەكاریی ئەو ئۆپراسیۆنەی كە بە پشتبەستن بە بڕیارەكانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دیوانیە ئەنجامدراوە بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، تیمێك لە نوسینگەی لێكۆڵینەوەی كۆمسیۆن لە قایمقامیەت دەستیان بە كارەكانی لێكۆڵینەوە و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان كردووە كە ئاماژە بە بوونی گەندەڵكردنی كەرەستەی مس لە كۆگای كەرەستەی یەدەگ لە كارگەی قوماشی دیوانیە دەكەن،ئاماژە بەوەشكراوە، لێكۆڵینەوە و وردبینی و بەستنەوەی فەرمانە كارگێڕییەكان و بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەری پێویست بووە هۆی دەركردنی چوار فەرمانی دەستگیركردن و گەڕان بۆ  بەڕێوبەرانی كۆگاكان كە بەرپرسیارن لە كەرەستەكان، بەپێی بەیاننامەكە،تیمەكە توانیویەتی فەرمانەكان جێبەجێبكات و سەرجەم بەڵگەنامە و بەڵگە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە دۆسیەكە كۆبكەنەوە و چوار تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو