بەهۆی زۆری باج و كەمی دابینكردنی سوتەمەنییەوە،لە دوای سەعات 12ی ئەم شەوەوە كوژانەوەی گشتی مۆلیدە ئەهلییەكان لە تەواوی عیراق روودەدات.
ئەحمەد موحسین سەرۆكی لیژنەی ناوەندی مۆلیدەكان رایگەیاند، خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان لە تەواوی پارێزگاكانی عیراق بڕیاریانداوە لە دوای سەعات 12 ی ئەم شەوەوە كوژاندنەوەی گشتی مۆلیدەكانیان رابگەیەنن،
سەرۆكی لیژنەی ناوەندی مۆلیدەكان هۆكاری ئەم هەنگاوەی گەڕاندەوە بۆ سەپاندنی باج و ئەو بارگرانییە داراییە گەورەیەی كە دەخرێتە سەر خاوەن مۆلیدەكان،باسی لەوەشكرد هۆكارێكی تری ئەم كوژاندنەوە گشتییە بۆ دابین نەكردنی بەشە سووتەمەنی (گاز) ی پێویست كە لەگەڵ سەعاتەكانی كاركردندا بگونجێت دەگەڕاندووەتەوە،
بە وتەی ئەحمەد موحسین،سەپاندنی رسومات و سەرانەی جۆراوجۆر و نادادپەروەرانە و دەركردنی بڕیار و رێنمایی بەبێ بەشداریپێكردنی نوێنەرانی خاوەن مۆلیدەكان لە گفتوگۆكردندا، هەروەها پشتگوێخستنی داواكاری و پێشنیارەكان كە لەلایەن نوێنەرانی خاوەن مۆلیدەكانەوە پێشكەش كراون ،ئەمانە هۆكارن بۆ راگەیاندنی كوژاندنەوەی گشتی لە تەواوی پارێزگاكانی عیراق.
لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق ، پێدانی كارەبای نیشتمانی دابزیوە بۆ كەمتر لە هەشت سەعات لە رۆژێكدا، ئەمەش لە كاتێكدایە پلەكانی گەرما زۆر بەرزن .