سیستمی تووند و تۆڵی كامیراكانی چاودێری لەشاری سلێمانی بووەتە یارمەتیدەرێكی باش بۆ هێزە ئەمنییەكان لەبەدواداچوونی رووداوەكان و دەستنیشانكردن و دۆزینەوەی تاوانباران،
ئاری لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەگەلی كوردستانی رایگەیاند: ئەو كامیرایەنی چاودێری كە بۆ كۆنترۆڵكردنی شار دانراون یان ئەو كامێرایانە لە كۆڵان و ماڵەكاندا دانروان هاوكارێكی زۆرباشن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و هەڵگرتنی شوێن پێكانیان و ئاشكراكردنی رووداوەكان.