وەفدێکی یەکێتی سەردانی دامەزراوەی پاڵمێ سەنتەر دەکات

کوردستان 11:20 AM - 2026/08/31

وەفدێکی یەکێتی سەردانی دامەزراوەی پاڵمێ سەنتەر دەکات
وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید سەردانی دامەزراوەی پاڵمێ سەنتەری کردو، تاجە گوڵینەیان لەسەر گۆڕی ئۆڵف پاڵمێ رابەری سۆسیال دیموکراتەکان دانا.
سالار مەحمود لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە لەگەڵ وەفدێکی هەڤاڵانی ناوەندی دەرەوە لەلایەن ئۆسکار ئینرود سکرتێری دامەزراوەی پاڵمێ سەنتەرو هیلین شاهین لێپرسراوی پرۆژەکان و لێپرسراوی بەشی ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شاهین خوسرەوی نوێنەری لاوانی سۆسیالدیموکرات پێشوازیان لێ کرا.
لە دانیشتنێکدا جەختیان لە بەردەوام بوون لەسەر کاری هاوبەش کردەوە.
لای خۆیەوە لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە سوپاسی پاڵمێ سەنتەری کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگیەکانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
سکرتێری پاڵمێ سەنتەر باسی لە گرنگی رۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد لە چەسپاندنی بنەماکانی سۆسیالدیموکرات بەتایبەتی لە پرسی ئاشتی و پێکەوە ژیاندا.
دواتر وەفدەکەی یەکێتی سەردانی گۆڕی رابەری کۆچکردوی سۆسیالدیموکراتەکان ئۆڵف پاڵمێ یان کردو تاجەگوڵینەی رێز لەسەر مەزاری دانرا.
سالار مەحمود رایگەیاند پەیوەندی نێوان هەردوو رابەری کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال و ئۆڵف پاڵمێ وەک بنەمایەکی گرنگ لەپەیوەندی نێوان سۆسیالدیموکراتەکان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاروبارەکاندا چاوی لێ دەکەین.
‎پاڵمێ سەنتەر (ناوە فەرمییەکەی: سەنتەری نێودەوڵەتی ئۆلاف پاڵمێ - Olof Palme International Center)، ڕێکخراوێکی چەتری سویدییە کە کار دەکات بۆ پشتیوانیکردنی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ، دابینکردنی ئاشتی، و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد چالاکەو رۆڵی گرنگی هەیە.
‎ئەم دامەزراوەیە لە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن بزووتنەوەی کرێکارانی سویدەوە دامەزراوە بۆ زیندووڕاگرتنی بیرۆکەکانی ئۆلاف پاڵمێ (سەرۆکوەزیرانی پێشووتری سوید).

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو