ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی پێشوی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت،چونەتە قۆناغێكی نویێی سیاسی و لە شەڕ سەختترە.
ئیلهام ئەحمەد لە لێدوانێكدا ، باسی لە پێشهاتەكانی ئەم دواییە و ئەو قۆناغە نوێیەی ناوچەكە كرد كە پێیدا تێدەپەڕین و رایگەیاند، شەڕ لە سیاسەت ئاسانترە، قۆناغی ئێستا قۆناغی دامەزراندنی دادپەروەری و ئاشتی و دیموكراسییە، كە ئەوەش پرسێكی قورسە و پێویستی بە سەبر و خۆڕاگری هەیە بەوپێیەی قۆناغێكی سیاسییە.ئیلهام ئەحمەد راشیگەیاند،رۆژانی داهاتو بۆ گەلەكەیان باش و جوان دەبێت و خەونی ئەو كەسانەی كە گیانیان لە پێناو ئەم نیشتمانە فیدا كرد، بەدیدێت.
25ی ئەم مانگە، مەزڵوم عەبدی لە كۆشكی گەل لە دیمەشق كۆتاییهاتنی ئەركی هەسەدەو هەڵوەشاندنەوەی وەك هێزێكی سەربازیی سەربەخۆ ڕاگەیاند، ئەوەش لەرچوارچێوەی رێككەوتنێكدا لەگەڵ حكومەتی سوریا.بەپێی رێككەوتنەكە، سەرجەم هێزە سەربازییەكان، دەزگا ئەمنییەكان و دامەزراوە مەدەنی و كارگێڕییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە تەواوەتی تێكەڵی ناو سوپا و دامەزراوە رەسمییەكانی دەوڵەتی سوریا دەكرێن.