پنتاگۆن لە بودجەی 2027 داوای بودجەی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كردووە

کوردستان 11:18 AM - 2026/08/30

 وەزارەتی جەنگی ئەمریكا لە بودجەی ساڵی 2027دا داوای 303 ملیۆن دۆلاری بۆ چالاكییەكانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا "سێنتكۆم" كردووە، بە مەبەستی ڕاهێنان و پڕچەككردنی هێزە هاوبەشەكان لە جەنگی دژی داعش لە ناوچەكەدا، كە هێزەكانی پێشمەرگە، عیراق، گرووپەكانی سووریا، سوپای لوبنان و هێزە چەكدارەكانی ئوردن دەگرێتەوە.
بەپێی راشنووسی رەسمی داواكاریی پێنتاگۆن، بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و عیراق داوای 119 ملیۆن دۆلار كراوە، لە كاتێكدایە كە بودجەی ساڵی 2026 بۆ ئەو مەبەستە 213 ملیۆن دۆلار بووە. هاوكات بەگشتی بودجەی پێشنیازكراوی وەزارەتی جەنگی ئەمریكا كە ترەمپ داوای لە كۆنگرێس كردووە پەسەندی بكات بڕەكەی یەك ترلیۆن و 500 ملیار دۆلارە بۆ ساڵی 2027، بەجۆرێك بڕیارە نیوەی ئەو بڕە كە 750 ملیار دۆلارە بۆ كڕینی كەلوپەلی سەربازی تەرخان بكرێت.
خشتەی دابەشكردنەكی پارەكە بەم جۆرەیە:
تەرخانكردنی 130 ملیۆن دۆلار بۆ گرووپ و تاكەكانی سووریا بەبێ ئاماژەدان بە ناوەكانیان.
تەرخانكردنی 119 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی هێزە ئەمنییەكانی كوردستان و  عیراق.
تەرخانكردنی 36 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریكردن و یارمەتیدانی سوپای لوبنان.
تەرخانكردنی 18 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیكردنی هێزە چەكدارەكانی ئوردن.
تەرخانكردنی 119 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە بودجەی ساڵی 2026 بۆ ئەو مەبەستە 213 ملیۆن دۆلار بووە. هاوكات بەگشتی بودجەی پێشنیازكراوی وەزارەتی جەنگی ئەمریكا كە ترەمپ داوای لە كۆنگرێس كردووە پەسەندی بكات بڕەكەی یەك ترلیۆن و 500 ملیار دۆلارە بۆ ساڵی 2027، بەجۆرێك بڕیارە نیوەی ئەو بڕە كە 750 ملیار دۆلارە بۆ كڕینی كەلوپەلی سەربازی تەرخان بكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو