لە كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەمنیدا كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی و پێشهاتە سەربازییەكان، ئەو هەڕەشە و مەترسیانەی رووبەڕووبەڕووی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم دەبنەوە كرا و تەئكید لە بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سەرجەم دەزگا ئەمنیی و سەربازییەكان كرایەوە.
بەسەرپەرشتی جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری كۆبوونەوەی باڵای ئەمنی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی بەڕێوەچوو. لە كۆبوونەوەكەدا هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، فەریق روكن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەكانی 70، وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆ "سی تی جی"، دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ، ئامادەبوون .
لەم كۆبوونەوەیەدا، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی و پێشهاتە سەربازییەكانی ناوچەیی و هەرێمایەتی، ئەو هەڕەشەو مەترسیانەی رووبەڕووبەڕووی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم دەبنەوە كراو تەئكید لە بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سەرجەم دەزگا ئەمنیی و سەربازییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی كۆمەڵانی خەڵك و ئاسایشی هەرێمی كوردستان.
هەروەها كۆبوونەوە بە گرنگییەوە بەدواداچوونی كرد بۆ هاریكاری بەردەوامی نێوان دەزگا هەواڵگری و هێزەچەكدارەكانی هەرێم وعیراق و تەئكید لە فراوانكردنی ئەو پەیوەندیانە كرایەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەكان لە وڵاتدا.