خۆپیشاندانەكەی خانەقین دواخرا

کوردستان 10:32 AM - 2026/08/31

وەفدێكی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەكە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك كۆمار و جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بەرەو بەغداد بەرێكەوتوون.

بڕیاربوو ئەمڕۆ 31 ی ئاب لە شاری خانەقین بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوور و دەستەبەركردنی مافی سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە بەبێ جیاوازی خۆپیشاندانێك ئەنجام بدرێت،

بەڵام خۆپیشاندانەكە ئەنجام نەدراو و بڕیاری دەستگیركردنیش بۆ ژمارەیەك لەسەرپەرشتیاران و رۆژنامەنووسانیش دەرچووە ئەمە بەتۆمەتی ئەوەی هەوڵی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیانداوە، باس لەوە دەكرێت چەند گەنجێكیش دەستگیركرداون، بەهۆی ئەو پێشهاتانەوە لیژنەی سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەكە بڕیاری دواخستنیانداوە، هەر ئەمڕۆ وەفدێكیان بۆ چارەسەری گرفتەكان بەرەو بەغداد بەرێكەوتووە، بڕیارە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عیراق و ژمارەیەك لەلێپرسراوانی باڵا كۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو