قوباد تاڵەبانی: لەم قۆناغەدا زەمینەی زۆرباش و گونجاو هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی: لەگەڵ بەڕێز کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق هاوڕابووین کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتگیری لە هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ بکەن بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و پاراستنی سەربەخۆیی و سەقامگیریی عیراق.
جەختیشمان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، بە تایبەت لەم قۆناغەدا کە زەمینەی زۆرباش و گونجاو هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور