جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سەرەڕای ئەو بەربەستانەی ئێران بۆ هاتووچۆی دەریاوانی دروستی كردوون، بەڵام ئەمریكا كارئاسانی كردووە بۆ ئەوەی بڕێكی زۆری نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت.
جەی دی ڤانس تەئكیدیشیكردووەتەوە لەوەی، ئەمریكا بە گەمارۆی دەریایی و سزای ئابووری، زیانی زۆری بە ئێران گەیاندووە و ئەم هەنگاوانەی واشنتۆن دژی تاران بەردەوام دەبن. جێگری سەرۆكی ئەمریكا وتوویەتی، ئەمریكا توانیوویەتی گورزی كوشندە لە توانای سەربازی ئێران بوەشێنێت و ئێستا ئەوان وەك جاران توانایان نییە لە رووی سەربازییەوە ئەو ئامانجانە بپێكن كە دەیانەوێت.