لە فەڕەنسا 7300 كەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لە دەستداوە

عیراق 10:57 AM - 2026/08/20

بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە فەڕەنسا كردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە حەوت هەزار و 300 كەس لەو وڵاتەكە گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی داتا و ئامارەكانی دامەزراوەی تەندروستی گەل لە فەڕەنسا، لە میانی 24 بۆ 28ی ئادار، بەهۆی گەرماوە، لانی كەم 300 كەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ئەو شەپۆلە گەرمایەی كە لە 17 بۆ 30ی حوزەیران وڵاتەكەی گرتەوە، بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج هەزار و 764 كەس. بەهۆی شەپۆلێكی تری گەرما لە نێوان 3 بۆ 22ی تەممووز، هەزار و 243 كەس گیانیان لەدەستداوە كە سێ لەسەر چواری قوربانیان تەمەنیان لە 75 ساڵ زیاتر بووە.
بەوپێیە بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی كە لە سەرەتای ساڵەوە فەڕەنسای گرتووەتەوە، حەوت هەزار و 300 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو