قالیباف:جەنگی درێژخایەن لە بەرژەوەندی ئێراندا نیە و دەبێت وڵات بەرەو دۆخی سەقامگیری هەنگاوبنێت

عیراق 10:12 AM - 2026/08/17

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەبارەی جەنگی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا دەڵێت،ئێران دەبێت بگاتە ئاستێك لە خۆپارێزی كە ڕێگری لە كەوتنە ناو بازنەی جەنگ و ئاشتی بكات و سەقامگیری وڵاتەكەی بپارێزێت. 

هاوكات ئاماژەی بەوەشدا،جەنگی ئێستا تەنها جەنگێكی سەربازی و بۆمباران نییە، بەڵكو جەنگی ئیرادە و بڕیاردانە ، لەگەڵ ئەوەشدا سەرەڕای قەبارەی گەورەی هێرشە مووشەكییەكان، گەلی ئێران توانیویانە لە جەنگی ئیرادەدا ڕابوەستن.

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران وتیشی، نابێت بەرپرسانی ئێران تووشی لێكدانەوە و هەڵسەنگاندنی هەڵە بن، چونكە ئەوە مەرجی سەرەكی سەركەوتنە وجەنگی درێژخایەن لە بەرژەوەندی ئێراندا نییە و دەبێت وڵات بەرەو دۆخی سەقامگیری هەنگاو بنێت.

هەروەها سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە ڕووداوێكی ئەمنی دا كە تێیدا دوای هێرش بۆ سەر ناوچەی زاحیە و كوژرانی بەرپرسی هەواڵگری حزبوڵڵا، تاران هەڕەشەی توندی لە ئەمریكا كردووە، بە وتەی قالیباف، تاران هۆشداری دابوو كە ئەگەر هێرشەكان بەردەوام بن، ئەواتەواوی ناوچەكە دەكەنە ئامانج، ئەم هەڕەشەیەش خێرا بووە هۆی ئەوەی ئەمریكا هەر لەو شەوەدا گەمارۆی دەریایی سەر هاتوچۆی كەشتیوانیی ئێران هەڵبگرێت.

ئەم لێدوانانە لە كاتێكدا دێن كە ئێران هەوڵ دەدات ئاستی بەرپەرچدانەوەی خۆی بەرز بكاتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە جەنگێكی گشتگیر بكات. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو