وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، پێشكەوتن لە دانوستانەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئێران بەدەستهاتووە بە مەبەستی دووبارە كردنەوەی گەرووی هورمز.
ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكرد، پێشكەوتنی بەرچاو لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بۆ مەبەستی دووبارە كردنەوەی گەرووی هورمز بەدەستهاتوون.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند، هەرچەندە هێشتا هیچ بڕیار و رێككەوتنێكی كۆتایی و رەسمی لەم بارەیەوە بەدەست نەهاتووە، بەڵام كەشێكی ئەرێنی و ئومێدێكی بەهێز هەیە، بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا لایەنەكان بگەنە رێككەوتنێكی گشتگیر.
لای خۆیەوە سكۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، رەنگە لە چەند سەعاتی داهاتوودا، لەسەر گەرووی هورمز بگەنە رێككەوتن.