وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا، درێژكردنەوەی كاتی ناونووسینی حاجیانی بۆ ئەمساڵ راگەیاند.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوو، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بۆ كارئاسانیی هاووڵاتییان، بەتایبەت ئەو كەسانەی تاوەكو ئێستا نەیاننوانیوە پێناسەی دیجیتاڵی دەرببهێنن یاخود پاسپۆرتەكانیان نوێ بكەنەوە، بڕیاری دا بە درێژكردنەوەی كاتی ناونووسین.
بەپێی بڕیارەكە، كاتی ناونووسینی هاووڵاتییان بۆ فەریزەی حەج تاوەكو رۆژی دووشەممە، 10ی ئابی 2026، سەعات 12ی شەو درێژكراوەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە لە رۆژی شەممە، 1ی ئابی 2026، كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندبوو تاوەكو ئەو كاتە، زیاتر لە 45 هەزار داواكاری لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمار كراون.