بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بازرگانی سلێمانی لەبارەی نرخی خۆراك و كاڵا و شمەكەكانەوە دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی بەشێك لە ماددەخۆراكییەكان پەیوەندییان بەو بارودۆخەی ئێستاوە هەیە كە نرخی گواستنەوە و سیستەمی نوێی گومرگی وایكردووە كەمێك بەرزبێتەوە.
دەشڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی ئەو كاڵاو شمەكانە كاتییە و كۆگاكانمان پڕن لەماددە خۆراكییەكان.