سیانزە ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شێركۆ بێكەسی شاعیردا تێدەپەڕێت

کوردستان 10:29 AM - 2026/08/04

ئەمڕۆ، سیانزە ساڵ بەسەر كۆچی دوایی یەكێك لە شاعیرە گەورە و ناودارەكانی كورددا تێدەپەڕێت، ئەویش شێركۆ بێكەس، كوڕی شاعیری ناودار فایەق بێكەسە. 

شێركۆ بێكەس ئەو شاعیرە بوو كە پێنووسەكەی تەنها بۆ نووسین نەبوو، بەڵكو ئامرازێك بوو بۆ كێشانی تابلۆی ئازار، ئەشق و ئازادیی كوردستان. ئەو بە شۆڕشە ئەدەبییەكەی، سنوورە كلاسیكییەكانی شیعری كوردی بەزاند و زمانێكی نوێی بەخشیە نەوەكانی دوای خۆی. 

شێركۆی شاعیر توانی لە رێگەی پیت و وشەكانیەوە ئازار و هاواری بێدەنگی گەلی كورد بكات بە تێكست و بگەیەنێتە سەر شانۆی ئەدەبیاتی جیهانی.



بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو