تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما 5 پلە دابەزین تۆمار دەكەن

کوردستان 09:57 AM - 2026/08/04

ئەمڕۆ و سبەی زۆر گەرم دەبێت و لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە كوڵان و لە 6 پارێزگای عیراق ئاستی كوڵان تێدەپەڕێنن، بەڵام تاكۆتایی هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان 5 پلە دابەزین تۆمار دەكەن.

گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێ و تاڕادەیەك دوو سبەیش تاقەت پڕوكێن دەبێت، بەڵام هەواڵە خۆشەكەی كەشناسی ئەوەیە كاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە بەردەوام نابێت و وردە وردە پلەكانی گەرما دەست بەدابەزین دەكەن و تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان 5 پلە دابەزین تۆمار دەكەن.

لە هەولێر ئەمڕۆ بەرزترین پلە 46 دەبێت و سبەی 44 و دوو سبەی 43 و لە سلێمانی ئەمڕۆ 42 و پلە و رۆژی چوار شەممە 41 و رۆژانی دواتریش پلەكانی گەرما جارێكی تر دابەزین تۆمار دەكەن و دێنە خوار 40 پلەوە.

بەڵام لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق پلەكانی گەرما دەچنە ئاستی كوڵان، لە بەغداد ئەم سێ رۆژە بەرزترین پلە لە سەروی 48 وە دەبێت، كەشناسی عیراق هۆشداریداوە كە لە 6 پارێزگای عیراق پلەی گەرما دەچێتە ئاستی كوڵان واتە 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت ئەوانیش پارێزگاكانی ( واست و میسان و زیقار و نەجەف و موسەنا و بەسرەن) كە سەرجەمیان دەكەونە باشووری عیراقەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو