دروستكردنی دووسایدی بەشە ڕێگەی چۆمان - حاجی ئۆمەران كە درێژییەكەی 17 كیلۆمەترە، لەساڵی 2011دا بڕیاری جێبەجێكردنی بۆ دەرچووە بەڵام كارەكانی وەستاوە، پڕۆژەكەش 15ساڵە حكومەتی هەرێم سەرقاڵیەتی و چەندینجار بوودجەی بۆ دەرچووە بەڵام كۆمپانیاكانی جێبەجێكردن كارەكەیان جێ هێشتووە و بەهۆی تەواونەكردنی، ڕۆژانە ڕووداوی هاتوچۆی مەترسیداری تێیدا ڕوو دەدات ئەمەش نیگەرانی لای شۆفێران و هاووڵاتییان دروستكردووە و داوادەكەن هەرچی زووە ئەو پڕۆژەیە تەواو بكرێت.