بەهۆی دواخستنی بەشێك لە گەشتە ئاسمانییەكان لە زۆرینەی فڕۆكەخانەكانی عیراق، زۆرینەی ئەو كوردانەی لە وڵاتانی ئەوروپا دەژین بەڕێگەی وشكانی روودەكەنەوە هەرێمی كوردستان، بەو هۆیەشەوە قەرەباڵغییەكی زۆر كەوتووەتە سەر دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە قەزای زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك. جگە لەوەش، زۆرێك لەو گەشتیارانەی بەهۆی دواخستنی گەشتە ئاسمانییەكانەوە لە هەرێم ماونەتەوە، ناتوانن لە رێگەی وڵاتی توركیاوە بگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان