دوا مۆڵەت بۆ مووچەی خانەنشینانی شارستانی سلێمانی

کوردستان 01:57 PM - 2026/08/01

وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان 31ی ئابی وەكو دوا مۆڵەت دیاریكردووە بۆ ئەوەی مووچەخۆران فۆڕمی  هەژماری من پڕبكەنەوە، چونكە دوای ئەوە چیتر دابەشكردنی مووچە بەشێوەی كاش نامێنێت‌و دەبێت بە ئەلیكترۆنی، بەڵام بەشێكی زۆری خانەنشینانی سلێمانی هێشتا خاوەنی كارتی بانكی نین‌و هەر بەشێوازە كۆنەكە، واتە لە ڕێگەی پێناسی خانەنشینییەوە لە بانكەكان مووچە وەردەگرن، ئێستا پێتان دەڵێم، لە سلێمانی چەند خانەنشینی شارستانی هەیە‌و چەندیان بە كاش‌و چەندیشیان لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە مووچە وەردەگرن. 
شێوازی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی:
- سەرجەم خانەنشینانی شارستانی لە سنووری سلێمانی ژمارەیان 55 هەزار و 596 خانەنشینە.
- لەو ژمارەیەش 22 هەزار‌و 66 خانەنشینیان خاوەنی كارتی بانكین.
-وە زیاتر لە 33 هەزار خانەنشین، هێشتا بە شێوازی كلاسیكی و بە پێناسی خانەنشینی لە بانكەكاندا مووچە وەردەگرن.
-نزیكەی 18 هەزار و 611 خانەنشینیش كارتەكانیان وەرگرتووەتەوە، بەڵام هێشتا كارا نەكراوە بۆ ئەوەی مووچەی لەسەر وەربگرن.
-14 هەزار و 916 خانەنشینیش یان كارتەكانیان تەواو نەبووە، یان تاوەكو ئێستا فۆڕمی هەژماری بانكییان پڕنەكردووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی كوردستانیش، 31ی ئاب دوایین مۆڵەتە بۆ سەرجەم مووچەخۆران تاوەكو فۆڕمی هەژماری من پڕبكەنەوە، چونكە لەدوای ئەوە، چیتر دابەشكردنی مووچە بەشێوەی كاش نامێنێت‌و دەبێت بە ئەلیكترۆنی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو