ترەمپ: 18 سەربازی ئەمریكی لە جەنگی ئێراندا كوژراون .

عیراق 03:42 PM - 2026/08/01

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا باس لە دەرئەنجامەكانی شەڕی ئێران دەكات و دەڵێت، لە 28 ی شوباتەوە كە شەڕی ئێران سەریهەڵداوە تائێستا 18 سەربازی ئەمریكی  كوژراون  .

دۆناڵد ترەمپ  لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ  دەنگی ئەمریكا، وردەكاریی نهێنیی ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەكانی ئەمریكای دژی ئێران ئاشكراكرد و وتی، كاتێك تاران تەنیا دوو هەفتەی مابوو ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی، فڕۆكە جەنگییەكانی  بی توو ژێرخانی ئەتۆمیی ئەو وڵاتەیان تەخت كرد.

ترەمپ دانیشی بەوەداناوە كە باجی ئەم سەركەوتنە، زیانی گیانی هەبووە  و لە پێنجەمین مانگی جەنگی ئێراندا 18 سەربازیان لەدەستداوە. ترەمپ ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی بی تووەوە، سەرجەم كەرەستە ئەتۆمییەكانی ئێرانیان لەناوبردووە.

هەروەها ترەمپ جەنگی ئێرانی بە جەنگی ڤێتنام بەراورد كردووە و رەخنەشی لەو كەسانە گرتووە كە دەڵێن پرۆسەكە زۆری خایاندووە، لەكاتێكدا تەنیا پێنج مانگ تێپەڕیووە. ترەمپ تەئكیدیشی كردووەتەوە، مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بۆ رێگریكردنە لە دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانە سەربازییەكانی ئێران.

سەبارەت بە ئۆكرانیاش، ترەمپ ئاشكرای كرد، رێككەوتنێكی ئیمزاكردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەرەستە دەگمەنەكانی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر هاوكارییە دارایی و سەربازییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو