وەزیری نەوتی عیراق بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنی هەناردەی نەوت دەچێتە توركیا

کوردستان 10:33 AM - 2026/08/01

وەزیری نەوتی عیراق بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنی هەناردەی نەوت سەردانی توركیا دەكات .
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، باسم محەممەد عەبادی وەزیری نەوتی عیراق، ئەمڕۆ  بە سەرۆكایەتیی وەفدێك بەرەو توركیا بەڕێدەكەوێت. لەو سەردانەدا وەزیری نەوت رێككەوتنی تایبەت بە هەناردە و باركردنی نەوتی خاو لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە ئیمزا دەكات. 

26ی تەممووز ئەو رێككەوتنە كۆتایی هات كە لە نێوان عیراق و توركیا لەبارەی هەناردەی نەوت هەبوو، رێككەوتنەكە لە ساڵی 1973 ئیمزا كرا و چەند جارێك نوێ كرابووەوە، بەڵام لەمانگی حوزەیرانی 2025دا، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆككۆماری توركیا بڕیاری دا كە رێككەوتنەكە درێژ نەكاتەوە، ئەوەش ساڵێك پێش كۆتایی هاتنی رێككەوتنەكە بوو.

توركیا داوای كرد كە رێككەوتنێكی نوێ بكرێت، عیراقیش پێشنیاری ئەوەبوو بۆ ساڵێك ئەو رێككەوتنە درێژ بكرێتەوە تا لەبارەی هەناردەی نەوت دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی . 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو