هەرچەندە پلەی گەرما بۆ نزیكەی 50 پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە، شوانكارەكانی دەشتی كۆیە لە ژێر گەرمای توندی هاویندا بەردەوامن لە كاركردن.
ڕێڤان مەولود، شوانكارێكی دەشتی كۆیەیە، ئەو دەڵێت لە منداڵییەوە ئەم پیشەیەی هەڵبژاردووە، بەڵام گەرمای هاوین كاری شوانكارەیی زۆر سەخت كردووە.