لە ناحیەی شەمامك لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگر لە پاڵاوگەیەكی نایاسایی نەوت كەوتەوە و بۆماوەیەك دوو كەڵێكی چڕی رەش ئاسمانی ناوچەكەی داپۆشی.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بەشێكی پاڵاوگەكە بەتەواوی سووتاوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە، هەر بەپێی زانیارییەكان، پاڵاوگەكە نایاساییە و بۆ جاری سێیەمە ئاگر دەگرێت. ساڵی رابردووش لە مانگی شەشدا پاڵاوگەكە ئاگری گرت و سێ كارمەندی بەرگریی شارستانی گیانیان لەدەستدا.