حكومەتی ئەمریكا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێبهێڵن

کوردستان 01:50 PM - 2026/08/01

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عەممانی پایتەختی ئوردن هۆشدارییەكی بە پەلەی بڵاویكردووەتەوە و داوا لە سەرجەم ئەو هاووڵاتییە ئەمریكیانە دەكات كە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، هەرچی زووە ناوچەكە بەجێبهێڵن یان خۆیان ئامادە بكەن لەگەڵ خراپتربوونی دۆخی ناوچەكە و پەرەسەندنی ئاۆزییەكان، ناوچەكە جێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا داوای لەو هاووڵاتیانەی ئەمریكا كردووە كە نیازی گەشتیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، پێداچوونەوە بە گەشتەكانیاندا بكەن، بە پاشگەزبوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكانیان یان گەشتەكانیان دوابخەن بۆ كاتێكی تر.

هەروها داواشی لەو ئەمریكیانە كردووە كە ئێستا لە ئوردنن و رێنماییان دەكات لە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ئوردن و هۆتێل و ژێرخانە مەدەنییەكان دوور بكەونەوە، چونكە ناوچەكە لە ژێر هەڕەشەی ئێران و گرووپە چەكدارەكاندایە.  هۆشداریش دەدات، كە ئەمریكییەكان لە قەرەباڵغی شوێنە گشتییەكان دوور بن و دەڵێت: بۆ ئەوەی رووبەڕووی هیچ مەترسییەك نەبنەوە پێویستە لە جێگەی پارێزراو بمێننەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو