سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی کوچکردوو خاتوو بەهار هاوسەری بابە شێخ بۆ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

کوردستان 04:58 PM - 2026/07/22

بۆ/  سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆر بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
ب/  سوپاس  و  پێزانین
پرسەنامەکەتان بۆ بنەماڵەکەمان سەبارەت بە کۆچی دوای خاتوو بەهار هاوسەری  بابەشێخی کۆچکردوو سەرۆکی پشووی ئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزدییەکان:
دوای  سڵاو  وڕێز  ...
بە ناوی خۆم و بنەماڵەکەمان، پڕ بە دڵ سوپاسی بەڕێزتان دەکەم، بۆ  پرسەنامەکەتان، بەڕاستی ناوەڕۆکی پرسەنامەکە لە خەمی  ئێمەیان کەم کردەوە و  بۆ  ئێمە مایەیی شانازی و وەفادارییە.  
جەنابی  سەرۆک  ...
کاتێک پرسەنامەکەی بەڕێزتانم خوێندەوە، یەکسەر هەڵوێستەکانی جەنابی  سەرۆک  مام  جەلال  وجەنابی خاتوو هێرۆخان بە بیرم هاتن، ئێستاش  وەکو  وفادارییەک  بە  دەرفەت  دەبینم  بە کورتی و ئەم چەند دێڕە بە بەبیربخەمەوە:
. جەنابی سەرۆک مام جەلال داکۆکەرێکی ڕاستەقینە بوو لەمافی  پێکهاتەکانی  ئاینی  (کەمینەکان) لە هەرێم وعێراق، وبەتایبەت لە مافی ئێزدییەکان،  هەمیشە  ڕێخۆشکەر بوو لەبەشداریکردنی ئێزدییەکان لە گشت بوارەکانی  کۆمەڵگادا، چونکە هەموو هەوڵێکی دەدا کە ئێزدییەکان فەرامۆش  و  بێ  بەش نەکرێن.
. جەنابی خاتوو هێرۆخان سەرکردەیەکی مرۆڤ دۆست  و  نیشتمان  پەروەرە،  وە  بەڕێزییان هەمیشە هاوکار  وخەمخۆری  ئێزدییەکان  بووە. لە کاتی  ڕووداوەکانی  جینوسایدکردنی  ئێزدییەکان  لە  ٣/٨/٢٠١٤  لە  لایەن  ڕێکخراوی  تیرۆرستی  (داعش) دەستی پێکرد، بەدەیان هەزار کوردی ئێزدی لە شاخی شەنگال  گەمارۆدرا  بوون  و  بە  بێ  نان  وئاو  مابوونەوە.  کە  هەواڵەکە بە هێرۆخان  دەگات،  دەست  بە  جێ  بڕیار  دەدات،  کە بە زووترین کات هاوکارییان  بکرێت،  وئەو  هاوکارییە  دەست  بەجێیە  بوو  بە هۆکاری ڕزگارکردنی نزیکەی ٥٠  هەزار  مناڵ  وئافرەت  وپیاوی  بە  تەمەن  و نەخۆش. ولە هەمان کاتیشدا،  هاوکار  بوو لە پشتیوانی  کردنیان بە مەبەستی بەرگریگردنی سەربازی لە  خۆیان.
جەنابی  سەرۆک  ...
سەرەڕای بارودۆخی نالەباری کوردانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان وعێراق،  هەڵوێستە  مرۆییەکانی جەنابی سەرۆک مام جەلال وخاتوو هێرۆخانیان لە بیرە و  هەمیشە  بەرز  دەینرخێنن. و من دڵنیام  لە بەڕێزتان، لە سەر هەمان ڕێباز و ئاڕاستەکانی  دایک و باوکتان بەردەوام دەبن.
داوا کارین لە خوای گەورە جەنابی  سەرۆک مام  جەلال بە بەهەشتی بەرینی  خۆی  شاد بکات، و هیوای تەندروستی و لەش ساغی بۆ خاتوو هێرۆخان  و هەروەها  تەمەن  درێژی وسەرکەوتن  بۆ بەرێزتان دەخوازین.  
لەگەڵ ڕێزدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو