ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا، بە جۆرێك نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.2٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 92.09 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە ئەمەش بەرزترین نرخە لەماوەی ئەم مانگەدا تۆمار کرابێت.
هەروەها، نەوتی سووکی تەکساسیش ، بەڕێژەی 1.1٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 85.23 دۆلار.