سەرۆكی هەرێمی كوردستان پلەی ژمارەیەك لە پلەدارانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی بەرزكردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزكردنەوەی پلەی (729) پلەداری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئیمزا كرد.
دەركردنی ئەم فەرمانە پاڵپشت بە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دێت، دوای ئەوەی هەموو ئەو پلەدارانە ماوەی یاسایییان تەواو كردووە و ڕێكاری پێویست بۆ بەرزكردنەوەی پلەكانیان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گیراوەتە بەر.ئەم فەرمانە، لە ئەمڕۆوە چووە بواری جێبەجێكردنەوە.