دەستەی دەستپاكی عیراق ئاشكرایكرد، لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی بەڕێوەبەری خانووبەرەی ناسریە و هاوسەرەكەی، تیمەكانیان لە ناو ماڵەكەیاندا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر پارەی كاشدا گرتووە. بڕی پارە دەستبەسەرداگیراوەكە پێكهاتووە لە ملیارێك و 891 ملیۆن دینار و 858 هەزار دۆلاری ئەمریكی، كە بە شێوەیەكی گوماناوی كۆكرابوونەوە.
دادگای تاوانەكانی ناسریە سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی توندی بۆ بەڕێوەبەری خانووبەرەی شارەوانیی ناسریە و هاوسەرەكەی دەركردووە، كە ئەویش فەرمانبەر بووە لە شارەوانی.جگە لە سزای زیندانیكردن، دادگا سزایەكی قورسی پێبژاردنی دارایی بەسەر هەردوو تاوانبارەكەدا سەپاندووە.
بەپێی بڕیارەكە، دەبێت بڕی سێ ملیار و 782 ملیۆن دینار و ملیۆنێك و 719 دۆلار وەك پێبژاردن بدەنە دەوڵەت، كە ئەم بڕە یەكسانە بەو سامانە نایاساییەی كە لە ماوەی كاركردنیاندا بەدەستیان هێناوە.