نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بە سەرپەرشتی عەلی فالح زەیدی، 48 رێككەوتن و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و رێككەوتنی هاوكاری ئابووری لە نێوان عیراق و كەرتە جیاوازەكانی نەوت، پیشەسازی، تەكنەلۆجی و دارایی ئەمریكا ئیمزاكرا.
نوسینگەی زەیدی لە بەیاننامەیەكدا راگەیاندووە، رێككەوتنو یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن بریتی بوون لە هاوكاریو هاوبەشی نێوان وەزارەتەكانی نەوتو كارەبا كۆمپانیاكان لەگەڵ هەریەك لە كۆمپانیاكانی: ئێكسۆن مۆبیل، كەی بی ئاڕ، جی ئەی ڤێرنۆڤا، شێڵ و هالیبێرتۆن، هەروەها رێككەوتنی هاوكاری و ناساندنی خزمەتگوزاری لە نێوان ستارلینك و دەستەی راگەیاندنو پەیوەندییەكانو رێككەوتنێكی هاوكاری لەگەڵ هالیبێرتۆن.
لەگەڵ ئیمزاكردنی ئەو رێككەوتنانە، یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان كۆمپانیای (كیزلایت تەكنەلۆجیا) و كەرتی تایبەتی عیراق لە ئیمزاكرا، هەروەها لەگەڵ كۆمپانیای پێپسیكۆ و چەند كۆمپانیایەكی تر سەبارەت بە دروستكردنی بۆری نەوت بۆ بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست، رێككەوتنی هاوبەشی لە بواری پەروەردە، هەروەها ڕێككەوتنی نێوان كەرتی تایبەت لە بواری دابینكردن و بەرهەمهێنانی دەرمان.
بەشێكی تری رێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكان بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ، بازرگانی و پیشەسازیی ئیمزاكراوە.