پەیامێك لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە

کوردستان 08:57 PM - 2026/07/18


شەوی رابردوو، ئاسایش و سەروەریی نەتەوەکەمان رووبەڕووی پێشێلکارییەکی گەورە و قبوڵنەکراو بووەوە. هێرشێکی موشەکی بالیستی، کە لە ئێرانەوە هاوێژرا، نیشتمانەکەمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمانی کردە ئامانج.
لە سەرووی هەموو شتێکەوە، کاری هەرە لەپێشینەمان بریتییە لە سەلامەتی، خۆشگوزەرانی و پاراستنی هاوڵاتیانمان. دەزگا فریاگوزارییەکان و هێزەکانی بەرگری بە تەواوی خراونەتە گەڕ، و بێوچان کار دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سەرتاسەری وڵاتدا. لەم کاتە سەختەدا شانبەشانی براکانمان لە هەولێر دەوەستین و هێرشکردنە سەر هەر یەکێکمان هێرشە بۆ سەر هەموومان.
داوا لە هەمووان دەکەین کە ئارام و چاوکراوە بن، و پابەندی رێنماییە فەرمییەکانی دەزگا ئەمنییەکانمان بن. هەموومان پێکەوە، بە خۆڕاگری و رژدبوونمانەوە دەوەستین.
ئەم کردەوە شەڕانگێزییە بەئەنقەستە، پێشێلکارییەکی توندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاڵۆزکردنێکی بێ پاساوە.  بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکەین. با ئەوە روون بێت: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بە تەواوی قبوڵنەکراوە، و سەلامەتی گەلەکەمان هێڵێکی سوورە کە ناتوانرێت پێشێل بکرێت.
ئێمە بەدوای پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزیدا ناگەڕێین، و خوازیاری ناسەقامگیری زیاتریش نین لە ناوچەکەدا. بەڵام، نابێت دانبەخۆداگرتنمان بە کەمبوونی ورە یان بێتوانایی لێکبدرێتەوە. ئێمە بە شێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە هەماهەنگیداین بۆ دەستەبەرکردنی وەڵامێکی دیپلۆماسی و بەرگریکردنێکی ژیرانە، یەکلاکەرەوە و بەهێز بۆ پاراستنی نەتەوەکەمان.
ئێمە داوای راگرتنی دەستبەجێی ئەم کردەوە دوژمنکارییانە دەکەین، و داوای روونکردنەوەی دەستبەجێ دەکەین سەبارەت بەم پێشێلکارییانە. سەرنجی ئێمە بە تەواوی لەسەر بەرگری، هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی تەواوی هاوڵاتیانمان دەمێنێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو