نەوزاد غەفوور سەرۆكی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی دەڵێت، چەند بەرهەمێك لە سلێمانییەوە هەناردەی ئۆزبەكستان دەكرێنو هەوڵیش دەدەن هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی زیادبكەن.
وەفدێكی باڵای بازرگانیی هەرێمی كوردستان، كە پێكهاتووە لە سەرۆك و ئەندامانی ژوورە بازرگانییەكانی شارە جیاوازەكان، بە سەردانێكی ڕەسمی لە كۆماری ئۆزبەكستانن، بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان و دروستكردنی هێڵێكی بازرگانیی ڕاستەوخۆیە لە نێوان هەردوولادا.
لەوبارەیەوە نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لەمیانی بەشداریكردنی لە گەشتی پێشووی هەواڵەكانی گەلی كوردستاندا ڕایگەیاند، لە سلێمانییەوە چەند بەرهەمێك هەناردەی ئۆزبەكستان دەكرێنو هەوڵیش دەدەن هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی زیادبكەنو لەڕێگەی چەند رێككەوتنێكەوە پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمو ئۆزبەكستان بەهێزتر بكەن.