لەچوارچێوەی كاروچالاكییەكانیدا،ڕێكخراوی گەنجانی ڕاپەڕین، بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و پاراستنی سروشتی جوانی ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، هەڵمەتێكی فراوانی پاككردنەوەی ئەنجامدا.
هەڵمەتەكە لە دەربەندی ڕانیە دەستیپێكرد و زیاتر لە 80 كچ و كوڕی خۆبەخش، بە ڕۆحی بەرپرسیاری و دڵسۆزی بۆ ژینگە، بەشدارییان تێدا كرد.