دەم پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی توركیا كۆدەبێتەوە

کوردستان 07:31 PM - 2026/07/16

دەم پارتی لەگەڵ نزیكبوونەوەی كاتی پێشكەشكردنی پرۆژە یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی توركیا، خولێكی نوێی دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە دەستپێكردووە.

لەم چوارچێوەیەشدا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە، لە نووسینگەی خۆی لە پەرلەمانی توركیا پێشوازی لە وەفدی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) كرد. لە كۆبوونەوەكەدا، باخچەلی لە بەردەم دەرگای نووسینگەكەی خۆی لە پەرلەمانی توركیا پێشوازی لە ئەندامانی وەفدی ئیمراڵی، پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار كرد.

هەروەها وەفدەكە لەگەڵ ئەفكان ئالا، جێگری سەرۆكی گشتیی ئاكپارتی و عەبدوڵا گولەر، سەرۆكی فراكسیۆنی ئاكپارتی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەی نێوان دەم پارتی و مەهەپەدا، گفتوگۆ لەسەر كارەكانی كۆمسیۆنی یەكڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموكراسی و ئەو پرۆژەیاسایە تایبەتە كرا كە بڕیارە بۆ پرۆسەی چارەسەری بخرێنە بەردەم پەرلەمان.

پرۆسەی چارەسەری لە توركیا چاوەڕێی پرۆژەیاسایەكی تایبەتە بۆ یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دوای چەكدانان و خۆ تەسلیمكردنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو