قوباد تاڵەبانی: کەلار چ لەڕووی ژمارەی دانیشتووان و چ لەڕووی ئابووری و خزمەتگوزارییەوە گەشەیەکی خێرای کردووە.

کوردستان 01:19 PM - 2026/07/16


قوباد تاڵەبانی لە میانی سەردانیكردنی بۆ شاری كیلا ئەم وێنانەی بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی: لەم نێوانەدا ناوەندێکی کلتووری و رۆشنبیری کە لە ئاستی ئەو گەشەسەندنەدابێت و شایستەی کەلاربێت زۆر پێویست بوو.
پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی کەلار دەکەم کە لە ئەمڕۆوە بوونە خاوەنی ناوەندێکی کلتووری و رۆشنبیری جوان و پێشکەوتوو. خۆشحاڵ بووم بە کردنەوەی ناوەندی کلتووری ئاران کە هۆڵێکی پێشکەوتووی سینەما، کتیبخانەیەکی دەوڵەمەند و گەلەرییەکی جوان و سەنتەری راهێنان و فێرکردنی موزیک و.. لەخۆ دەگرێت. ئەم ناوەندە بە تایبەت بۆ ئەو هەموو گەنجە خوێندەوار و بە توانا و هونەردۆست و کلتووردۆستەی دەرفەتێکی باشە بۆ گەشەپێدانی لایەنی رۆشنبیری و کلتووری گەرمیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو