هۆڵێكی گەورە و مۆدێرنی سینەمایی لەكەلار كرایەوە

کوردستان 03:20 PM - 2026/07/16

-بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان،  سینەماكاران و شانۆكاران ناوەندی كولتووری و رۆشنبیری ئاران لە قەزای كەلار لەسنووری ئیدارەی گەرمیان كرایەوە. ناوەندەكە هۆڵێكی پێشكەوتووی سینەما، كتیبخانە، گەلەریی و سەنتەری راهێنان و فێركردنی میوزیك لەخۆ دەگرێت.
ئەو ناوەندە پێشتر شوێنی لیوای سەربازی رژێمی بەعسی لەناوچوو بووە و بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی كراوە بەو ناوەندە كولتووری و رۆشنبیرییە. سینەماكاران و چین و توێژەكان كردنەوەی ئەم ناوەندە بەگرنگ دەزانن بۆ سنوورەكە‌و چیرۆكە تراژیدییەكانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو