عەلی زەیدی: چاوپۆشی لە تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناکەین

کوردستان 10:36 AM - 2026/07/16


سەرۆکوەزیرانی عیراق لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی دەکات کە ئاسمانی شاری هەولێری لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە پۆستێکدا لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ''لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی دەستووریمانەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا و ئاسمانی شاری هەولێری لە هەرێمی کوردستانی عیراق بەزاند. ''

زەیدی دەشڵت،''ئێمە جەخت دەکەینەوە کە هیچ کاتێک چاوپۆشی لەم هەوڵە نەگریسانە ناکەین، کە بە نائومێدییەوە دەیانەوێت زیان بە سەقامگیریی گەلەکەمان و کاروانی دڵنیامان بەرەو بنیاتنانی دەوڵەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بگەیەنن."

سەرۆکوەزیران لە درێژەی پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد،''ڕێنماییمان داوەتە دەزگا و پێکهاتە ئەمنییە تایبتمەندەکان کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، تەواوی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژیانە، و بڕینی دەستی هەر لایەنێک کە هەوڵ بدات زیان بە ئاسایشی کۆمەڵگەی عیراقیی بەڕێزمان بگەیەنێت لە هەر شوێنێک بێت."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو