بەشێك لە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەبەردەم ئامێرەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی كێشەیان بۆ دروستبووە، كێشەكانیش بەوتەی خۆیان یان نەخوێندنەوەی كارتی بانكییە، یان ئەوەیە كە ناتوانن تەواوی پارەكەیان رابكێشن، بەوهۆیەوە ئەو مووچەخۆرانە چوونەتە بەردەم بانكەكان و كۆبوونەتەوە، كاوان عومەر، پەیامنێری گەلی كوردستان بەدواداچوونی بۆ ئەم كێشەیەی مووچەخۆران كردووە و وتە و رێنمایی لە نوێنەری یەكێك لە بانكەكان وەرگرتووە، با بزانین دەڵێت چی