داوا لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفاكراوان دەكرێت فۆڕمی هەژماری من پڕبكەنەوە

کوردستان 03:07 PM - 2026/07/16

داوا لە كەسوكاری  شەهیدان و ئەنفاكراوان دەكرێت، بەزووترین كات فۆڕمی هەژماری من پڕبكەنەوە بۆ ئەوەی لە مانگەكانی داهاتوودا كێشە و گرفتیان بۆ دروست نەبێت. 
مەحمود سەرمۆردی لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بە گەلی كوردستانی راگەیاند: نزیكەی چوار  هەزار كەس تائێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەكردۆتەوە و پێویستە بە زوویی بچن بەدەنگ ئاگادارینامەكانیانەوە ، چونكە دوایین مۆڵەت بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە 31ی ئابە‌و پێویستە تائەو كاتە كارەكانیان تەواو بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو