بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گەڕەكی كۆماری قەزای خورماتوو، دوو دز هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵێك، لەو كاتەدا كە خاوەن ماڵەكە ڕێگرییان لێدەكات، دزەكان خاوەن ماڵەكەیان بەچەقۆ بریندار كردووە، دواتر بڕێك پارە و ئۆتۆمبێلی خاوەن ماڵەكەیان لەگەڵ خۆیان بردووەو هەڵاتووون، ئۆتۆمبێلەكەش لەجۆری تۆیۆتا لاندكروزەرە. ئێستاش هێزە ئەمنیەكانی خۆرماتوو سەرقاڵی لێكوڵینەوەو دۆزینەوەی سەرداوی رووداوەكەن.