سوپای ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریكا و دەڵێت، كردنەوەی گەرووی هورمز پێویستی بەوەیە واشنتۆن پابەندی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و وەستاندنی شەڕ و ڕێزگرتن لە مافەكانی تاران بێت.
محەممەد ئەكرەمی نیا، وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاند، گەرووی هورمز لە ئەنجامی هەڕەشەی سەربازی یان فشاری سەربازیدا ناكرێتەوە.
بە وتەی ئەكرەمی، پابەندبوونی ئەمریكا بە مەرجەكانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كە لە ئیسلام ئاباد ئیمزاكرا، راگرتنی هەموو هێرشێك و ڕێزگرتن لە مافە سەروەرییەكانی ئێران، مەرجی تارانە بۆ كردنەوەی ئەم ڕێڕەوی دەریاییە. محەمەد ئەكرەمی تەئكیدیشی كردەوە، تا ئەو كاتەی ڕێز لە ئیرادەی ئێران دەگیرێت، گەرووی هورمز بە داخراویی دەمێنێتەوە. وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران باسی لەوەشكرد، تاران هەر كارێك كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە گەرووی هورمز لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەو یاداشتەی كە لە ئیسلام ئاباد لەسەری ڕێككەوتوون، بە پێشێلكردنی سەروەری دەزانێت .