لە ڕێگا سەرەكییەكانی قەزای كۆیە، ڕووداوەكانی هاتوچۆ زیادیان كردووە، بەشێكی هۆكارەكانیش زۆری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و جێبەجێنەكردنی مەرجەكانی سەلامەتییە لەلایەن شۆفێرانەوە، هاتووچۆی كۆیە ئامارەكان بە مەترسیدار دەزانێت و هاووڵاتیانیش داوا دەكەن هەنگاوی خێرا بنرێت بۆ فراوانكردنی ڕێگاكان تا ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ كەم ببنەوە.