بۆیەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەپێناو پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەكە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی بەشی ژینگە لەڕێگەی دانانی كامێراوە چاودێری ژینگە و سروشتی ئەو شوێنانە دەكات كەبەشێك لەهاوڵاتیان بەبێ گوێدانە ڕێنماییەكان پاشماوەكانیان فڕێدەدەن. لەسنوری شارەوانی پێنجوێن كارەكە چۆتە بواری جێبەجێكردن و لەچەند شوێنێك كامێرا جێگیركراوە .