لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوورییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق کرایەوە، لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان خرانەبەر باس و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر و بەهێز کە توانای خزمەتکردنی تەواوی ناوچەکانی هەبێت بەبێ جیاوازی. ئێمە دەمانەوێت هاوبەشیی راستەقینە بنەمای کارکردن بێت.