قوباد تاڵەبانی لە دووەمین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئەلبانیا دەزگای نیشتمانیی کۆمەڵگای زانیاری و ئاژانسی ستارت ئەپی ئەو وڵاتەی بەسەرکردەوە

کوردستان 03:52 PM - 2026/07/07

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دووەمین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئەلبانیا هەردوو دەزگای نیشتمانیی کۆمەڵگای زانیاری و ئاژانسی ستارت ئەپی ئەو وڵاتەی بەسەرکردەوە و لەلایەن مارتن کاجۆ، بریکاری وەزیری ئابووری و داهێنان و ئیگلی تافا، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای نیشتمانیی کۆمەڵگای زانیاری و ئارجان یمێری، بەڕێوەبەری ئاژانسی ستارت ئەپ ئەلبانیاوە پێشوازی لێ کرا.

لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(7/7/2026) بەڕێوەچوون باس لە رۆڵی ژیریی دەستکرد لە گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کاراکردنی دامەزراوەکان کرا. هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی هاوکاری و گواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەلبانیا بە تایبەت لە بوارەکانی حکومەتی ئەلیکترۆنی و ژیریی دەستکرد و پاراستنی داتا و پەرەپێدانی تواناکان لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریدا.
لەم چوارچێوەیەدا حکومەتی ئەلبانیا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ناردنی پسپۆڕانی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو