هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا بەئامادەبونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و ئاسۆ مامەند لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لەفەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی یەدەک كۆبووەوە

کوردستان 03:58 PM - 2026/07/07

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبونی هەڤاڵان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) و ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لەفەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی یەدەک كۆبووەوە.

کۆبونەوەکە بەئامادەبوونی هەڤاڵان وەستا ڕەسوڵ فەرماندەی فەرماندەیی هێزی یەدەک و ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی و مامۆستا جوامێر ئەندامی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) بەڕێوەچوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک، دۆخی سیاسی هەرێم و پێشهاتەکانی ناوچەکەی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوەو جەختی کردەوە کەیەکێتی بەدرێژایی مێژوو هەڵوێستی نەگۆڕی هەبووە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و لەوبارەیەوە ئاماژەی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بافڵ کرد بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان و دەستنیشانکردنی ڕێگاچارەی گونجاو لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی لە ئارادایە.

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، هەروەها باسی لەڕۆڵی گرنگی فەرماندەكانی هێزی یەدەگ كرد لەپاراستنی دەستكەوتەكانی گەلەکەمان و وتی: «مێژوویەکی پرشنگدارتان هەیەو ئێوە خاوەنی قوربانی و تێكۆشان  دەستكەوتەكانن».

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو