پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧/٧ وەفدێکی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی (ی.ن.ک) لە شاری سلێمانی، سەردانی هونەرمەندی دیاری کورد مامۆستا عەبدول حەمە جوان-یان کرد.
لەو سەردانەدا وێڕای پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی ڕێز لێنان، وەفدەکەی مەکتەب لە نزیکەوە لە تەندروستیی م.عەبدول-یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی و لەشساغییان بۆ خواست و ڕۆڵی بەڕێزیانیان لە کاروانی هونەر و درامای کوردیدا بەرز نرخاند.
لەبەرامبەردا م.عەبدول سوپاسی وەفدەکەی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکە و هەندێ یادەوەریی خۆی و کاروانە هونەرییەکەی گێڕایەوەو باسی لە هەلومەرجی ئێستای ژیانی هونەری و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگە کرد.